مۆڵه‌تی وه‌شان‌و چالاکیی ڕۆژنامه‌ی ” به‌هار” که رۆژنامەیەكی سەر بە ريفۆرمخوازەكان بوو راگیرا.
ھەواڵدەری میزان كە زمانحاڵی دەزگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە، ده‌ڵێ رۆژنامەی به‌ھار بە تۆمەتی پروپاگەندەو بڵاوكردنەوەی بابەت لە دژی بەرژەوەندی‌یەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگیراوه. ئه‌وه دووهه‌مین جاره که ڕۆژنامه‌ی به‌هار له دوو ساڵی ڕابردوودا داده‌خرێ.
بەرپرسانی دەزگای قه‌زایی رێژیم ده‌ڵێن رۆژنامەی “بەھار” مافی بڵاوبوونەوەی نیەو په‌روه‌نه‌ی ئەو رۆژنامەیەش لە لایەن دادسەرای فەرھەنگ‌و میدیاوە بەدوداچوونی بۆ دەكرێ.
١٥ ساڵ به سه‌ر دەرچوونی يه‌كه‌م ژماره‌ى رۆژنامەی بەھار، كە سەر بە ريفۆرمخوازەكانە تێدەپەڕێ، لەو ماوەیەدا ئەوە بۆ جاری شەشەمە رێگە لە بڵاوبوونەوەی ئەو رۆژنامەیە دەگیرێ‌و دووساڵ و نیو بەر لە ئێستاش ئەو رۆژنامەیە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی وتارێك بە ناونیشانی “ئیمام، پێشەوای سیاسیی یان وێنای ئیمانداریی؟”، بە تۆمەتی خستنەژێر پرسیاری بیروباوەڕی شیعە، راگیرا. ئه‌ویش له حاڵێک‌دا تەنیا چەند مانگێك بوو رێگای بڵابوونەوەی پێدرابۆوە.