دوو قوتابیی خەڵکی شاری کامیاران، میداڵی زێڕ و میداڵی بڕۆنزی ئۆلەمپیادی جوغرافیا و زانستی (زەویناسی)یان لە ئاستی ئێراندا بەدەستهێنا.
“دەریا ئەسەدی” قوتابیی پۆلی ١٢ی فێرگەی “ڕازیە” سەر بە گوندی “کۆڵەساره” سەربە بەشی “مووچش”ی شاری کامیاران، توانی میداڵی زێری ئۆلەمپیادی ئێران، لە بەشی جوغرافیا بەدەست بهێنێت.
هەروەها “کیان نادری” توانی میداڵی بڕۆنز لە بواری زانستی زەوی ناسی لە ئاستی ئێراندا بەدەست بهێنێ
هەڵبژاردنی هەر دوو قوتابییەکە بە پشتبەستن بە دەنگی کۆمیتەی زانستیی ئۆلەمپیادی جوغرافیای ئێران، لە ساڵی ٩٩ی هەتاوی بووە.