لەگەڵ بەردەوامیی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی کرێکاران لە شارەکانی ئێران وکوردستان ٣٠ کرێکاری کارگەی ئاسفاڵتی کامیاران لە سەر کارەکانیان دەر کران.
بەهۆی داخرانی کارگەی ئاسفاڵتی تەعاوەنیی ١٦٣ی کامیاران، ٣٠ کرێکاری ئەو کارگەیە بێکاربوون و لەلایەن خاوەن کارەکەیانەوە لە سەر کار دەر کران.
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لەو بارەیەوە، نووسیویەتی:” پیشینەی کاریی کرێکارانی دەرکراوی کارگەی ئاسفاڵتی کامیاران، لە نێوان ٥ هەتا ٢٥ ساڵ بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی ١٧ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە مامۆستایانی نێهزەتی سەودائامووزی لە شاری ئەهواز، کرێکاران و بنەماڵەکانیان لە شاری شادگان ، ئیسفەهان، تاران و یەزد وخەڵک و کرێکارانی چەندین شار و پارێزگای دیکەی ئێران و کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕی.











