پزیشکی قانوونیی ئێران ڕایگه‌یاند که له ٨ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا ٤٠٧ هه‌زار و ٨٨٦ که‌س که به‌هۆی شه‌ڕه‌چه‌قۆ برینداربوون، سه‌ردانی پزیشکی قانوونی‌یان کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی حکومه‌تیی مێهر له‌و ٤٠٧ هه‌زار و ٨٨٦ که‌سه‌وی له ماوه‌ی ٨ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا به‌هۆی شه‌ڕه‌چه‌قۆ برینداربوون‌و سه‌ردانی پزیشکی قانوونی‌یان کردوه، ٢٨٢ هه‌زارو٤٥٩ که‌سیان پیاو بوون‌و ١٢٩ هه‌زار و ٤٢٧ که‌سیشیان ژن بوون که چه‌قۆیان لێ‌دراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته پارێزگاکانی تاران، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی‌و ئیسفه‌هان زۆرترین شه‌ڕو پێک‌هه‌ڵپڕژانیان تێدا کراوه‌و پارێزگاکانی ئیلام، سمنان‌و خۆراسانی باشوور که‌مترین شه‌ڕیان تێدا کراوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ته‌نیا له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا ٣٩ هه‌زار و ٤٥٢ که‌س به‌هۆی شه‌ڕ و لێکدان سه‌ردانی پزیشکی قانوونی‌یان کردوه که که چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو سه‌دی 3 زیادی کردوه.