پارێزگاری ڕیژیم لە پارێزگای سنە،بێڕێزی بە زیاتر لە سەدهەزار کەس دانیشتووی شارۆچکەی نایسەر لە دەورووبەری شاری سنە دەکا.
سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، بەهمەن مورادنیا پارێزگاری سنە، لە دانیشتنێکدا سەبارەت بە پەراوێزنشینی و دانیشتوانی شوێنە نافەرمییەکانی پارێزگای سنە، بە جێگای پێڕاگەیشتن بە دۆخی خراپ و نالەباری ئەو گەڕەکانە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان حەشیمەتی ١٠٠هەزار کەسی گەڕەکی نایسەری سنەی وەک کەسانی هەلپەرست و ئاژاوەگێڕ ناو برد و وتی: دانیشتوانی ئەو گەڕەکە سیمایەکی نەشیاویان بۆ شاری سنە درووست کردووە و داوای لە چەکدارانی ڕێژیم کرد کە بە گژ دانیشتوانی ئەو گەڕەکەدا بچنەوە.
خەڵکی نایسەر لەو پێوەندییەدا دەڵێن،مۆرادنیا وەکوو نەریتی هەمو بەرپرسانی ڕێژیم نە دەیهەوێ کێشەیەک بۆ خەڵکی کورد چارەسەر بکا و نە تەنانەت ئاستی بیرکردنەوەی ئەوەندەیە کە بتوانێ لەوبارەشەوە قسە بکا، هەر بۆیە چاوەڕوانیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسە دز و گەندەڵەکانیشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەڵەیە











