چین و ڕووسیە لە پاڵ وڵاتانی دیکەدا زیادکردنی پیتاندنی ئۆرانیوم لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە پێشێلکردنی بەرجام دەزانن.
پاش ئەوەیکە وڵاتانی ئۆرووپایی و دواتریش وتە بێژی دەوڵەتی ژاپۆن و وەزارەتی دەرەوەی چین ڕێژەی لەسەتا ٢٠ پیتاندنی “ئۆرانیوم”یان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە وەکوو پێشێلکردنی بەرجام ناساند ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی ڕۆژنامەی ” ئسپۆتنیک”ی ڕووسی لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند کە پیتاندنی ئەو ڕاددەیە ئۆرانیوم لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پێشێلکردنی بەرجامە و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ وشیاربێ و ئاڵۆزییەکان زیاتر نەکا.
شایانی باسە کە چین و ڕوسییە وەکوو دوو زلهێزی جیهانیی، لە بەرانبەر ئەمریکا و ئورووپاوە بەردەوام پشتیوانییان لە ڕێژیمی ئێران و هەڵسوکەوتەکانی لە جیهاندا کردووە بەڵام ئەمجارە دوور لە چاوەڕوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێدوانیان بڵاوکردەوە.












