ڕێژیمی ئێران پەیامێکی هەڕەشەیی، لە هەمبەر تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، هەناردۆتە فڕۆکەخانەی نیۆیۆرک.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی” سی بی ئێس”نیوز بە دوای ناردنی پەیامێکی هەڕەشەیی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە ناوەڕۆکی هێرش بە فڕۆکە بۆ سەر کۆنگرەی ئەمریکا لە هەمبەر تۆلە کردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانیدا، پۆلیسی فێدراڵی ئەمریکا، سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە ناردنی ئەم پەیامەیە بۆ فڕۆکەخانەی نیۆیۆرکە.
شایانی باسە کە ئەم پەیامی هەڕەشەیەی ڕێژیمی ئێران هەناردراوە بۆ چەندین بورجی کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەکانی نیۆیۆرک و لە پەیامەکەدا هاتووە کە ڕۆژی چوارشەممە لە هەمبەر تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی بە فڕۆکە هێرش دەکەینە سەر بینای کۆنگرەی ئەمریکا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم هەڕەشە پڕ و پووچانەی ڕێژیمی ئێران بە دوای ئەوەدا هاتووە کە سەرۆککۆماری ئەمریکا، داوای لە ڕاویژکارانی باڵای ئەمریکا کردووە کە ڕێکاری گونجاو و درووست بۆ ئەگەری هێرشی سەربازیی بدەن بە ترامپ و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران بیهەوێت بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەو، هێزەکانی ئەمریکا ولامێکی سەربازیی تووند بە ڕێژیمی ئێران دەدەنەوە.












