مووسەوی لارگانی ئەندامیی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی ڕێژیم: بە لە بەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی دزیکردن لە ئێراندا داوای کرد دەستی ئەو کەسانەی دزی دەکەن بپەڕێنن.
ئەو وتانەی مووسەوی لارگانی لە کاتێکدایە کە پێشتریش بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاگایی تاران بە ئاماژە بە کاریگەریی دۆخی خراپی ئابووری لە سەر ژیانی خەڵک ڕایگەیاندبوو کە، ڕێژەی دزیکردن بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار سەتا ٥٠ زیادی کردووە و کەمتر لە سەتا ٤٥ی ئەو کەسانەی کە شناسایی کراون یەکەمجاریان بووە کە دزییان کردووە و ئەوەشی زیاد کرد کە لە ٣ مانگەی پاییزی ئەمساڵدا سەتا ٥٠ی ئەو کەسانەی بە تاوانی دزیکردن دەسبەسەر کراون یەکم جاریان بووە .
جێی ئاماژەیە کە حوکمی بڕینەوە و پەڕاندنی دەست یەکێک لەو سزایانەیە کە دژی کەرامەتی ئینسانییە و کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی مافە مەدەنیی و سیاسییەکان کەڵک وەرگرتن لەو سزایەی قەدەغە کردووە.
شایانی باسە کە خودی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دزی سەرەکیی سەروەتەکانی وڵاتی ئێرانن و لە سەرەتای هاتنە سەرکارەوە سەروەت و سامانی گەلانی ئێرانیان بە تاڵان بردووە و یان لە ڕێگەی نانەوەی شەڕ و ئاژاوە و درووستکردنی گرووپ و میلیشیا چەکدارەکان لە وڵاتانی دەرەوە و نانەوەی شەڕ و ئاژاوە داهاتی وڵاتیان بە فیرۆ داوە.