بەدوای ئاشتی و ڕێککەوتنی دوو وڵاتی عەرەبی، عەرەبستان و قەتەر، ئێران دۆڕاوی گەورەی ئەم ڕێککەوتنەیە لە ناوچەکەدا.
لیندسی گراهام، سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکایی، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، وێڕای سپاسی ئاکامی چل و یەکەمین دانیشتنی شۆرای هاوکاریی وڵاتانی عەرەبی، رێژیمی ئێرانی بە گەورەترین دۆڕاوی ئەم رێککەوتنە ناو هێنا.
گراهام، ڕۆژی چوارشەممە، وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە ئاکامی چل و یەکەمین دانیشتنی
وڵاتانی عەرەبی و کۆتایی هاتنی کێشەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبستان و قەتەر، دەستخۆشی تایبەت لە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکا بۆ بەشداری کردنیان لەو دانیشتنە و ئاشتی نێوان وڵاتانی عەرەبستان و قەتەری بە دۆڕاندنی گەورە بۆ ڕێژیمی ئێران ناو برد.
شایانی باسە کە دەوڵەتی ئەمریکا وێڕای بەرز نرخاندنی ئاکامی چل و یەکەمین دانیشتنی وڵاتانی عەرەبی و ئاشتی نێوان وڵاتانی عەرەبستان و قەتەر ئەم هەنگاوەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناوبرد و وتی: یەکیەتیی وڵاتانی عەرەبی هۆکاری سەرەکییە بۆ پێشگرتن بە سەرەڕۆییەکانی وڵاتی ئێران لە ناوچەکەدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم پێوەندییەدا وتی: ئێمە بەردەوام پشتیوانیمان لە وڵاتانی عەرەبی یەکگرتوو کردووە و ئەم هەنگاوە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەزانین و ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیکردنی سیاسیی ،سەربازی، ئابووری و ڕووبەڕووبووونەوە لە گەڵ دوژمنانی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا بەتایبەتی ڕێژیمی تێرۆریست و گەندەڵی ئێران.