باڵوێزخانەی عەڕەبستان لە تاران هێڕشی کرایە سەرو سووتێندرا.
دوای ئێعدامی شیخ نێمر، مەلای شیعەو دژبەری عەڕەبستان لە کاردانەوە بەو بڕیارە باڵوێزخانەی عەڕەبستان لە تارانو کۆنسوولگەریی ئەو وڵاتە لە مەشهەد هێڕشی کرایە سەرو ئاگریان تیبەردرا.
کاربەدەستانی پۆلیس لە ئێران دەڵێن کەسانی سەرەڕۆ و خۆڕسک ئەو کارەیان کردوە، بەڵام پێش ئەو ڕووداوە کۆمەڵێک زۆر لە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی وەک بەسیجو حەوزەی عیلمییە خەڵکیان بۆ کۆبوونەوە لەبەردەم باڵوێزخانەی عەڕەبستان هان دەدا.
لە شاری مەشهەدیش سەدان کەس هەڵیان کوتایە سەر کۆنسوولگەریی عەڕەبستان لەو شارەو ئاڵای ئەو وڵاتەیان هێنایە خوارێو کۆنسولخانەکەیان ئاگر دا.
بەر لەو ڕووداوەش وەزارەتی دەرەوەی عەڕەبستان باڵوێزی ئێران لە ڕیازی بانگ کردبوو و سەبارەت بە ئەگەری کاردانەوە بە ئیعدامی شێخ نێمر لە ئێرانو ئەگەری پەلاماردانی باڵوێزخانەی وڵاتەکەیان لە تاران ناوبراو و کاربەدەستانی وریا کردبۆوەو ئەوانی بە بەرپرسیاری هەرچەشنە ڕووداوێکی نەخوازراو زانیبوو.
عەڕەبستان ڕۆژی شەممە، ١٢ ی بەفرانبار شێخ نێمر، مەلای بەناوبانگی شیعەی عەرەبستانو ٤٦ کەسی دیکەی بە تاوانی کردەوەی تێرۆریستی ئیعدام کرد.
دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە ئێعدامكرانی شێخ نێمر كاردانەوەی توندی بووهو وێڕای مەحكومکردنی ئێعدامی ئهو هاوپهیمانهی دهڵێ، دەوڵەتی عەرەبستان دەبێ به سەختی تاوانی ئەم كردەوەی بداتەوەو ئەم سیاسەتەش داوێنی خۆیان دەگرێتەوە.