جێگری وەزارەتی بێهداشت دانی ده‌ڵێ كە سەدی ٨٠ی خەڵكی ئێران توانای ماڵیی چوون بۆ نەخۆشخانە تایبەتییەكانیان نیە.
حەریرچی دەڵێ ته‌نیا نزیك بە سەدی ١٠ تا ١٥ی خەڵك كە بیمەیان هەیە سەردانی نەخۆشخانە تایبەتی‌یەكان دەكەن‌و ئەم جۆرە نەخۆشخانه‌و بنکه ته‌ندروستی‌یانه تەنیا وەڵامدەری سەدی ٤ تا ٥ی خەڵكن.
ناوبراو وێڕای داننان به ڕوانگەی بازرگانی‌و تیجاریی ڕێژیم بۆ پرسی بێهداشت‌و دەرمان گوتی، وەزارەتی بێهداشت لە دروست‌كردنی نەخۆشخانەكان بەدوای كەڵكوەرگرتن لە بارستایی‌و توانای سەرمایەدانانی بیانی و نێوخۆیی‌یه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه که زۆربه‌ی نەخۆشخانەكانی وڵات کۆن‌و که‌م ئیمکاناتن‌و هه‌روه‌ها زۆربەی ته‌ختی نەخۆشخانەكان په‌ککه‌وته‌ن‌و بۆ نەخۆش خەواندانیش نابن.
سەید حەسەن هاشمی، وەزیری بێهداشتیش دەڵێ، دەوڵەت پێویستیی بە ٤٠ ساڵ کات هەیە تا که‌میی ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌کان چارەسەر بكا.
ناوبراو هەروەها دەڵێ، لە ئاستی وڵات‌دا ٦٠ هەزار تەختی نەخۆشمان كەمە‌و هەروەها ٨٠ هەزار ته‌ختی كۆن‌و پەككەوته‌مان هه‌یه که ئه‌گه‌ر پووڵ‌و بودجه هه‌بێ ده‌بێ بگۆڕدرێن.