بێنی گەنتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هاوکات لەگەڵ گۆڕانی دەوڵەتی ئامریکا ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕووداگەلێک لە بەرەی شەڕ لەگەڵ ئێران ڕووبدات.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانبار، لە وتووێژێکدا لە وڵامدانەوە بەو پرسیارانە کە ئەگەری سەرهەڵدانی ڕووداوگەلێک لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەری ڕوودانی هەر چەشنە ڕووداوێک لە بەرەی شەڕ لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا هەیە و ئەوەشی زیاد کرد کە ئەرتەش و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە ئامادەباشیی تەواودان و ئاگادارن.
ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل بەبێ باسکردنی زیاتر لەو بارەوە، بارودۆخی هەنووکەیی ناوچەکەی بەهۆی گۆڕانی دەوڵەتی ئەمریکا بە هەستیار زانی.
دوای بەرزبوونەوەی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئیسرائیل و ئێران لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانبار، بەرپرسێکی پلەبەرزی ئیسرائیل بە ڕۆژنامەی” جێروزالێم پۆست”ی وتبوو:” ئەرتەشی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئەگەری هێرشکردن لە لایەن ئێران و هاوپەیمانەکانیەوە لە ئامادەباشی تەواو دان و هەر هێرشێکی ئەوان بە توندترین شێوە وڵام دەدەنەوە