لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتیی لانیکەم ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لە بەشێکی زۆری شارەکانی ئێران و کوردستان وەکوو تاران ئەهواز، کەرەج، ماهشەهر، عەسەلوویە، سنە،ئیسفەهان، یەزد، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو، بەشێکی زۆری خۆپێشاندانەکان کارمەندانی حکوومەتیی وەکوو پەرەستار، مامۆستا، کارمەندی شارەوانی و دەسفرۆشان و خەڵکی بێ دەرەتان و کەم داهاتن کە بەهۆی دۆخی خراپی ئابووری بژێوی ژیانیان لە دۆخێکی خراپدان.
هەروەها خۆپێشاندەران دەڵین؛ دەسەڵاتداران بەڵێنی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە.












