ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە بەرنامەیدایە بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا بەو مەبەستە دەچێت بۆ کوردستان.
ناتانیاهوو لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردووی حیزبی “لیکوود” ی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە، بەم زووانە ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ دەکرێت.
ناتانیاهو لە وڵامی پرسیارێک لە بارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و هەرێمی کوردستان وتی: ناتوانم ڕوونکردنەوەی زۆر لەو بارەوە بدەم، هەروەکوو ئەوە کە نەمتوانی ڕوونکردنەوەی زۆر لەسەر ئیماراتیش بدەم، کەوایە جارێ لەسەر ئەم بابەتەش ڕوونکردنەوەی زۆر نادەم بەڵام دیارە کە داهاتوو بەرەو کوێ دەڕوات.
باراک ڕاوید ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی دەڵێ؛ بەپێی زانیارییەکانی ئێمە و وتەکانی ناتانیاهو، لە بەرنامەیدایە بەو زووانە بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بۆ کوردستان سەفەر دەکات و ڕێککەوتننامەکە واژۆ دەکەن..
شایانی باسە کە، ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێشتر پشتیوانیی خۆی بۆ گشتپرسی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندبوو و پشتگیریی وڵاتێکی سەربەخۆ و ئازاد بە ناوی وڵاتی کوردستانی کردبوو.
هەروەها مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمە جۆراوجۆرەکان، بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠٠٦زایینی پشتیوانی خۆی بۆ پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی و وتی، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل تاوان نییە.