کچە کوردێکی خەڵکی دیواندەرە لە پارێزگای سنە لە کێبەڕکێیەکانی تێکواندۆی “هانمادانگ” ئورووپا بە وەدەستهێنانی ٢ میداڵی زێڕ، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
شنیان مورادیان” لە کێبڕکێیەکانی هانمادانگی ئورووپا کە بە بەشداریی ٣٣ وڵات لە وڵاتی بلژیک بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە چوو، بە بەدەستهێنانی ٢ میداڵی زێڕ پلەی قارەمانیی لە ڕیزی تەمەنی ژێر ١٤ ساڵان تۆمار کرد.
شایانی باسە کە شنیان مورادیان، بە بێ ئەوەی پشتیوانییەکی تایبەتی لێبکرێت، لە ساڵی ٩٤ی هەتاوییەوە، هەتا ئێستا لە کێشی خۆیدا چەندین پلەی قارەمانیی لە بواری تێکواندۆ لە ئاستی ئێراندا بەدەست هێناوە و کەسێکی سەرکەوتوو بووە جێی وەبیرهێنانەوەیە کە وەرزشوانانی کورد سەرەرای ئەوەی کە لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمەوە هیچ پشتیوانی و پشتگیرییەکی ئەوتۆیان لێناکرێ دیسانیش بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان لە ئاستی ئێران و وڵاتانی دەرەوە سەرکەوتن بە دەست دەهێنن.












