دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لە لایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانیان بە سەر داسەپا
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شێلمجاڕان سەر بە لاجانی پیرانشار، بە ناوەکانی “عەباس سەدیقی و عومەر خاکزاد” لە لایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە هەر کام بە پێنج ساڵ بەندکران حوکم دران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ئەو دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر و ئەو حوکمەیان بە سەر داسەپاوە.
شایانی باسە کە عەباس سەدیقی ڕۆژی ٢٦بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و عومەر خاکزاد ڕۆژی ١١ی بانەمەڕی ئەمساڵ دەسبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.











