دەستفرۆشەکانی شاری سنە لە هەمبەر بەرنامەکانی شارەوانیی سنە بۆ دابینکردنی جێگا بۆ دەستفرۆشەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و ماوەیەکی زۆرە کە دابینکردنی جێگا بۆ کاسبیی دەستفرۆشەکانی شەقامی “فیردەوسیـ”ـی سنە باسێکی گرینگە و بۆەتە هۆی نیگەرانیی خەڵکانێک کە لەو شەقامەدا دەستفرۆشی دەکەن.
پاش نۆژەنکردنەوەی ئەو شەقامە سەرەنجام شارەوانی بڕیاریداوە کە، دەستفرۆشەکان لەو شەقامەدا دەتوانن لە کاتژمێر ٦ و نیوی ئێوارە بەدواوە دەستفرۆشی بکەن، ئێستا دەستفرۆشەکان دژ بەو بڕیارەی شارەوانی دەستیان بە مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کردووە.
ئەوان لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا ڕێگایان بەستووە و ئیزنیان بە هاتووچۆ لەو شەقامەدا نەداوە و ئەم ئاستە لە ناڕەزایەتیی دەستفرۆشەکان پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر بووە بۆ دەستەبەربوونی داواکارییەکانیان کە بێ وڵام ماوەتەوە.