بەشیک لە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە،دەڵێن کەچیتر شەڕ بۆ ڕێژیمی ئێران ناکەن وبۆیان دەرکەوتووە کە ئەو شەڕانە تەنیا لە بەرژەوەندیی ڕێژیمی تاراندایە.
سەلاح عوبەیدی وتەبێژی موقتەدا سەدر: کۆمارى ئیسلامى ئێران خۆى بە مووشەکبارانێک لە دژایەتى ئەمریکا کشایەوە، بۆ ئێمە وڵاتەکەمان لە شەڕ بگلێنین ؟ داوا لە گرووپە چەكدارەكانمان دەکەین واز لەوە بهێنن کە عێراق تێوە بگلێنن لە كێشمەكێشیەکانی ئەمریكا و ڕێژیمی ئێران.
ناوبراو هەروەها وتی: ئەگەرخائینێك هەبوو کە هەواڵی لە دژی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مێهدی موهەندیس دابوو، بۆچی ناوەكەیان ئاشکرا نەکرد؟ بەكارهێنانی كەیسی کوژراوانی فڕۆكەخانەی بەغدا بۆ تێوەگلانی عێراق كارێكی زیانبەخشە و بەسە ئیدی بۆچی عێراق باجی كێشەکانی ناوچەكە بدات.