شێخ نێمر باقر ئەلنێمر، مەلای شیعە مەزهەبی دژبەری حكومەتی عەرەبستان ئێعدام كرا.
شێخ نێمر یەكێك لەم ٤٧ كەسە بوو كە دەوڵەتی عەرەبستان ڕۆژی شەممە ئێعدامی كردن. بەپێی قسەی وەزیری نێوخۆی عەرەبستان ئەم كەسانە تیرۆریست بوونو لە هەوڵێكی ناسەركەوتوویی تیرۆریستیدا دەسبەسەركرانو پاشان ئێعدام كران.
شێخ نێمر باقر ئەلنێمر، یەكێك لە ڕێكخەرانی سەرەكیی ناڕەزایەتییەكانی دژ به دەوڵەت له ٤ ساڵی پێشوو لە ڕۆژهەلاتی عەرەبستان بوو.
دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە ئێعدامكرانی شێخ نێمر كاردانەوەی توندی بووهو وێڕای مەحكومکردنی ئێعدامی ئهو هاوپهیمانهی دهڵێ، دەوڵەتی عەرەبستان دەبێ به سەختی تاوانی ئەم كردەوەی بداتەوەو ئەم سیاسەتەش داوێنی خۆیان دەگرێتەوە.
وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان ڕۆژی شەممە ١٢ی بەفرانبار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە شێخ نێمر لەگەڵ ٤٦ كەسی دیكە ئێعدام كراون. شێخ نێمر لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٣ بە تاوانی ڕێبەری كردنی نائارامیو ئەوەی كە “دەستێوەردانی وڵاتانی بیانی لە كاروباری عەرەبستان” ناوی هاتوه، حوكمی ئێعدامی بهسهردا سهپا.
عەرەبستان دەڵێ، “نێمر ئهلنێمر” ئەم مەلا شیعەی كە دۆینێ شەممە وێڕای ٤٦ كەسی دیكە بە تاوانی بەشداری كردن لە عەمەلیاتە تێرۆریستییەكان ئێعدام كرا، بە بەردەوامی لە ڕەوتی وتاردانەكانی خۆیدا، دروشمی سەقامگیر كردنی كردنی نیزامی وەلایەتی فەقیهە لە عەرەبستانو وڵاتانی دیكەی ناوچە دەداو بانگهشهی بۆ دهکرد.