کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی ئەمریکا کە بڕیار وابوو ناوچەی کەنداو بەجێبهێڵێ، بەهۆی ئەو هەڕەشانەی کە ڕێژیمی ئێران بەردەوام دەیکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئەمریکا بڕیاری مانەوەی لە کەنداو درێژ کردەوە.
پێنتاگۆن دوای بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتگەلێک کە باس لە گەڕانەوەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری “یوو ئێس ئای نیمیتز” لە کەنداو دەکەن، کە پێیانوابوو ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ئەمریکا و ڕێژیمی ئێران کەم بۆتەوە، ئێوارەی یەکشەممە ١٥ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە ئەو کەشتییە فڕۆکە هەڵگرە لەبەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی کەنداو دەمێننەوە.
کەشتی فڕۆکەهەڵگری “یوو ئێس ئای” سەرەتاکانی مانگی پیشوو لە ناوچەی کەنداو خەریکی گەڕان بوو، بەڵام ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا رایانگەیاند کە، کریستۆفێر میلێر بەرپرسی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا،فەرمانی گەڕانەوەی ئەو کەشتییەی بۆ ئەمریکا داوە.
میلێر هەروەها وتی: یوو ئێس ئێس نیمیتێز لە دەورووبەری بنکەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە کەنداو دەمێنێتەوە، هیچ کەس بۆی نییە لەبارەی چالاکییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هیچ هەڕەشەیەک بکات.