هەواڵدەریی”سی ئێن ئێن” لە زاری”جەیک سالیوان” ڕاوێژکاری جۆبایدن، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێ: بەرنامەی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران دەبێ پێش لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی ناوکی، وتووێژی لە سەر بکرێ.
سالیوان هەروەها وتی: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی “ناوکی” ئێران دەهێنێتە سەر ئەو باوەڕەی کە دەبێ خاڵەکانی ڕێککەوتنی ناوکی بە گشتی جێبەجێ بکا.
بایدن، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران بگەڕێتەوە بۆ هە موو بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی بەرجام، ئەوە ئێمەش دەگەڕێینەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە، ڕێککەوتنێک کە ترامپ ساڵی ٩٧ی هەتاوی، لەو ڕێککەوتنە هاتە دەرەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ڕێژیمی ئێران، بە هۆی ڕێککەوتنی ناوکی لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینیی، هێندێک لە چالاکییە ناوکییەکانی خۆی ڕاگرتبوو بەڵام دوای هاتنەدەروەی ئەمریکا لەڕێککەوتنی بەرجام لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینیی، ڕیژیم ئێران دووبارە پیتاندنی ئۆرانیۆمی زیاد کردووە و بەو ڕیککەوتنە پێبەند نەماوەتەوە.












