ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا ٣٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و لەوانە، ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە کرێکارانی کشت وکاڵی لۆڕستان، دەسفرۆشەکانی شاری سنە، هونەرمەندانی شانۆکاری تاران لە بەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە ١٩ شاری جیاوازی ئێران، مامۆستایانی قوتابخانەکانی یەزد، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی دانیشتووی قەرە وێرەن لە شاری میاندواو، ئەندامانی تەعاوەنی مەسکەنی جەماران دانیشتووی شاری تەورێز، کرێکارانی ئاووئاوەڕۆی کۆهگیلویە و بویرئەحمەد، کارمەندانی ناوەندی دەرمانیی شاری بافق، کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی گەچساران لە بەردەم بینای دەفتەری ناوەندی ئەو کۆمپانیایە.
شایانی باسە کە هەر بەشێک لەو ناڕەزایەتییانە کۆمەڵێک داواکاری و خواستی تایبەت بە خۆیان هەیە و داڕمانی ئابووری ئێران و کەمتەرخەمی، ناکارامەیی، دزی و گەندەڵی و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە و کەڵەکە بوونی کێشەکان لەئێراندا بۆتە هۆکاری هەژاری و نەداری وئەو خەڵکە و قەیرانێکی دەروونی و کۆمەڵایەتی نالەباری خولقاندووە.