جێگری یه‌که‌می سه‌رکۆماری ئێران ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد ئه‌وه‌ی پووڵ بوو بردیو خه‌رجی کرد، هه‌رچی قهرزیشه به‌سه‌ر ده‌ستی ئێمه‌دا ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و وێڕای هێنانه‌وه به‌رباسی ئه‌و بابه‌ته ده‌ڵێ هیندێک که‌س ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌مان لێده‌گرن که بۆ ئه‌وه‌نده خه‌راپه‌کانی ده‌وڵه‌تی پێشوو باس ده‌که‌ن، به‌ڵام خه‌راپه‌کانی ده‌وڵه‌تی پێشوو ئه‌وه‌نده زۆرن که چه‌ندی بیڵێی که‌مت گوتوه.
ئیسحاق جه‌هانگیری ڕۆژی شه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌تی وزه‌دا گوتی: ده‌وڵه‌تی پێشوو هه‌موو داهاتی نه‌وتی ١٠٠ دۆلاریو نه‌وتی ١٣٠ دۆلاریی که‌س نازانێ له کوێدا خه‌رج کرد‌و تاقه دۆلارێکیان له خه‌زێنه‌دا نه‌هێشت، که‌چی به‌و حاڵه‌ش ده‌میان له پێشه‌و پشوویان سواره.
جێگری یه‌که‌می سه‌رکۆماری ئێران گوتی له ساڵی ٩٠ دا داهاتی ئێران له فرۆشی نه‌وت ١١٨ میلیارد دۆلار بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به له‌قه‌له‌ق نه‌گه‌یشته ٢٥ میلیارد دۆلار، که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌و داهاته زه‌به‌لاحه نرخی گه‌شه‌ی وڵات له‌و کاته‌دا مه‌نفیی ٦ بوو.
ئیسحاق جه‌هانگیری له درێژه‌دا گوتی ئه‌مڕۆ به نه‌وتی ٣٠ دۆلاری که به‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ماوه‌ته‌وه هیندێک که‌س قهرزداریشمان دهکهنو ده‌ڵێن وڵات بۆ له قهیرانو ڕکود نایه‌ته‌ده‌ر، به‌ڵام به‌چی ده‌بێ ئه‌و کاره بکرێ.
ئه‌و گوتی: هه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تی وزه‌یه کاتێک له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی‌دا وه‌رمان گرت، ٣٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن قه‌رزدار بوو.