مستەفا هلالی، هاووڵاتیی سوننی مەزهەب خەڵکی ئەهواز بە تۆمەتی” ئەمنییەتی” لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
هەواڵدەریی “هێرانا” ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە مستەفا هلالی، هاووڵاتیی سوننی مەزهەب و چالاکیی ئایینیی، خەڵکی ئەهواز لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ئەهوازەوە بە تۆمەتی” هەوڵدان بەدژی ئاسایشی نەتەوەیی” و ئەندام بوون لە “گرووپێکی ئایینیی” و هەروەها بێڕێزی کردن بە” عەلی خامنەیی” لە سەریەک سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.












