لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، دەوڵەتی قەزاقستان، سزای سێدارەی لە یاسای سزادانی ئەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.
وڵاتی قەزاقستان کە حەشیمەتێکی ١٨ میلیۆن کەسی تێدا ژیان دەکا و زیاتر لە سەتا ٧٠ خەڵکی ئەو وڵاتە پێڕەوی ئایینی ئیسلامن و یەکەمین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە سزای سێدارەی لە یاسای بنەڕەتیی خۆیدا هەڵوەشاندوەتەوە.
لە وڵاتی قەزاقستان لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینییەوە تائێستا هیچ سزایەکیی سێدارە جێبەجێ نەکراوە و بەڵام دوای پەیوەست بوونی قەزاقستان بە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی و پەسەندکردنی بڕیارنامەی مافی مرۆڤ و ڕەچاو کردنی یاسایی مافی سیاسیی و مەدەنی هاوڵاتییان، بەفەرمیی لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی سزای سێدارەی لە یاسایی بنەڕەتی ئەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.
شایانی باسە کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٧ی زایینی بڕیارنامەیەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە بۆ هەموو وڵاتانی جیهان هێنایە بەرباس کە ١٢٣ وڵات ئەم بڕیارنامەیانە پەسەند کرد و ٣٦ ولات بە تایبەتی وڵاتی ئێران دەنگی بە پەسەندکردنی ئەو بڕیارنامەیە نەداوە.
پێویستە بگوترێ زۆرترین سزای سێدارە لە جیهاندا لە دوو وڵاتی ئێران وچین جێبەجێدەکرێ.
جێگای ئاماژەیە کە لە سێدارەدانی منداڵانی تاوانبار و چالاکانی سیاسیی و مەدەنی و چالاکانی ئایینیی سوننی مەزهەب لە ئێراندا بەردەوام ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی ڕێکخراوە نێوخۆیی و نێونەتەوەییە مرۆییەکان بۆتەوە.