جێگری فەرماندەی هێزی ئینتزامی ڕێژیمی ئێران لە لێدوانێکدا بە هێزە چەکدارەکانی ئینتزامی دەڵێ: ئەگەر هەرکەسێکتان بینی کە چەقۆ و قەمەی بەدەستەوە بوو، بێ لێپێچینەوە دەستولاقی بشکێنن.
قاسم ڕەزایی جێگری فەرماندەی هێزی ئینتزامی ڕێژیم دەڵێ: لە هەرکوێ خەڵکانێکتان بینی بۆ هەر مەبەستێک چەقۆ و قەمەیان بە کار هێنا دەبێ بەهەموو شێوەیەک سزا بدرێن و دەست و لاقی بشکێنن، هەروەها ئەوەشی زیاد کرد کە، ئەو کەسانەی وا چەقۆیان پێیە ئەگەر دەسبەسەر بکرێن و دەست و لاقیان نەشکابێ ئەوە ئێمە سزای مەئموورەکانی خۆمان دەدەین و دەبێ وڵامدەر بن.
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە، قسەکانی قاسم ڕەزایی کە خۆی قەمەیەکی بەدەستەوەیە، لەبارەی دەسبەسەر کرانی خەڵکانێک کە بە “ئەرازێل وئەۆباش”ی ناساندوون، ڕووبە چەکدارانی ئینتیزامیی دەڵێ؛ دەبێ کارێک بکەن ئەو کەسانە قەمە فڕێ بدەن، یانی نابێ دەستیان هەبێ قەمەی پێ هەڵبگرن.
جێگای ئاماژەیە کە خومەینی وەکوو دامەزرێنەری ئەو ڕێژیمە، لەسەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنیەوە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو کە کەسێک تاوانباربوو دەبێ بکوژرێ و دادگای پێویست نییە.