محەممەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، لە لاپەڕەی تویتێرەکەی خۆی دەڵێ” ئەگەری ئەوەیکە ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بیهەوێ شەڕێک داگیرسێنێ زۆرە.
زەریف دەڵێ: ئیسرائیل بە مەبەست خەریکی سازکردنی شانۆیەکی هەڵگیرسانی شەڕ لە عێراق و ناوچەکەیە و دێهەوێت بیانوو بداتە دەست دۆناڵد ترامپ، بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
ئەم قسانەی زەریف، پاش ئەوە دێن کە ناوبراو چەند ڕۆژ پێشیش “دۆناڵد ترامپی” بە داڕشتنی گەڵاڵەیەک لە عێراق تۆمەتبار کرد کە دەێهەوێت شەڕ لەگەڵ ئێران دەسپێبکا و وتی: زانیاریمان لە بەردەستدایە کە ئەمریکا، خەریکی بەرنامەداڕشتنە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
هەرلەم پێوەنییەدا ” یەحیا ڕەحیم سەفەوی” ڕاوێژکاری خامنەیی وتی: هیوادارین تا دوای کۆتاییهاتنی دەورەی سەرۆککۆماری دۆناڵد ترامپ، هیچ جۆرە پێکدادانێکی سەربازی لە ناوچەکە ڕوونەدات.
هەرەها سەفەوی وتیشی ئەمریکا لە هێرشی سەربازیی ئێران لەهەمبەر تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی زۆر دەترسێ و هێزەکانی ئێمە دەتوانن لەماوەی چەند کاتژمێردا، کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە تێکبشکێنن.












