عەلی ساڵحی بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە، ئەم ڕێکخراوەیە بۆ بەڕێوەچوونی پەسەندکردنی پیتاندنی ئۆرانیۆمی سەتا٢٠، چاوەڕێی دەستووری خامنەیی و سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران دەکەن.
ساڵحی ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، سەرۆک کۆمار دەبێ یەکەم هەنگاوی فەرمانەکە پەسەند بکات، و لە کۆتاییشدا خامنەیی فەرمانەکە واژۆ بکا، ئێمە سەربازی ڕێژیمین و چاوەڕێی دەستووری فەرماندە دەکەین.
ناوبراو لە بارەی نامەی ڕێژیم کە بۆ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی ناردبووی وتی: دەبێ لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆگای گازی ئۆرانیۆم لە دامەزراوە تایبەتەکان لەژێر چاوەدێری ئاژانس بگۆڕدرێ.
بەپێی یاسای پەسەندکراوی مەجلیسی ڕێژیم دوای پەسەندکردنی کۆتایی لە لایەن خامنەییەوە، پیتاندنی سەتا ٢٠ی ئۆرانیوم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.