ڕاگەیەندراوەکانی ئێران، ڕۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، مردنی محەممەدتەقی مسباحیەزدی، ئەندامی مەجلیسی خوبرێگانی ڕێژیمی ئێرانیان، بەهۆی نەخۆشییەوە پشتڕاست کردەوە.
مسباح یەزدی ئەندامی شۆرای باڵای ئینقلابی فەرهەنگی و مەجلیسی خوبرگانی ڕێژیم بوو کە تەمەنی ٨٦ساڵ بوو، ناوبراو پێیوابوو هەرکەس بەرهەڵستکاری “ولایەتی فەقێ” بێت، ئەو کەسە کافرە.
مەسباح یەزدی کە یەکێک لە پشتیوانانی دیاری عەلی خامنەیی بوو بەردەوام دەیگوت، خامنەیی گەورەتر لە خواست و داواکارییەکانی خەڵکە و خامنەیی لە سێ دەیەی حکوومەتداری خۆیدا هیچ هەڵەیەکی نەکردووە.
شایانی باسە کە، مسباح یەزدی یەکێک لەو دەسەڵاتدارە زاڵمانەی رێژیم بوو کە سیاسەتی لە سێدارەدانی خەڵکی ئێرانی بە باش دەزانی و هەر لەسەر دەستی ناوبراو سەدان کەسی بێتاوان لە سێدارە دراون وناوبراو دەیان هەزار کەسی بۆ کاری توندوتیژی و سەرکوتی خەڵک پەروەردە کردووە.












