لایەنگران و چەکدارانی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانێکیان لە بەغدا ئەنجامدا و چەندین دروشمی توندیان دژی ئەمەریكا بەرز کردەوە.
سەدان کەس لە لایەنگران و چەکدارانی حەشدی شەعبی، بۆ یادکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، خۆپیشاندانێکیان لە بەغدا ڕێخست و بە بەرزکردنەوەی وێنەی سولەیمانی و موھەندیس، دروشمیان دژ بە ئەمەریکا گوتەوە.
هەر لەوپێوەندییەدا هەریەک لە فالح فەیاز( سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی) و هادی عامری (سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح)، لە تاران بەشداری خۆپێشاندانێکی هاوشێوە بوون کە بۆ ساڵوەگەڕی کوژرانی سولەیمانی و مۆهەندیس لە شارەکانی ئێران ڕێکخرابوو.