ڕێژیمی ئێران لە نزیکبوونەوەی ساڵوەگەڕی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سپای پاسداران، ئاستی ئامادەباشی بۆمبهاوێژە ئاسمانی، ناوەندە ئەمنیەتییەکان، هێزی دەریایی، و هێزەچەکدارەکانی خۆی، زۆرتر و چڕتر کردۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز، لە زاری شڕۆڤەکارانی زانیاری و ئاسایشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە، سپای پاسداران لە ئامادەباشیی تەواودایە بۆ ئەوەی لە ساڵوەگەڕی کوژرانی قاسم سولەیمانی( فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سپای پاسداران)، تۆڵەی کوژرانی ناوبراو بکاتەوە.
هەر بەپێی ئەم هەواڵە، ئەگەرچی ڕاوێژکارانی ترامپ مانگی ڕابردوو ناوبراویان لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی، پاشگەز کردەوە، بەرپرسانی “پێنتاگۆن” دەڵێن دیار نییە ڕێژیمی ئێران بەو ئامادە باشییانەی کە لە ناوچەکەدا ڕایگەیاندووە، ئایا دەتوانن هێرش بکەنە سەر ئەمریکا یا نا بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیلیش بۆ پێشگرتن لە هەرچەشنە هێرشێکی ڕێژیمی ئێران و دەست وپێوەندییەکانی لە ناوچەکەدا ئامادەی وڵامدانەوەن بەو ڕێژیمە.