وەرزشوانێکی لاوی خەڵکی دیواندەرەی سەربە پارێزگای سنە بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕٶژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، گەنجێکی تەمەن ۲۲ساڵ بە ناوی “فەرزین عەزیمی” دانیشتووی شاری دیواندەرەی سەر بە پاریزگای سنە بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە کە “فەرزین عەزیمی” وەرزشوانێکی بەرچاوی وەرزشی “بۆکس” بووە کە لە کێبڕکێیە نێوخۆییەکانی ئێراندا چەند خەڵاتی وەرزشیی بە دەستهێناوە کە بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
پێویستە بگوترێ، لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا خۆکوژیی بۆتە دیاردەیەکی ناشیرین و مەترسیدار و بەرۆکی خەڵکی ئێرانی گرتووە و ڕۆژ نییە کە هەواڵی کەس یاکەسانێک کە بە خۆکوژیی کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن یان هەوڵی خۆکوژیی دەدەن بڵاو نەکرێتەوە.