منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ بە هۆی نەبوونی ناوەندی دەرمانی و پزیشکی لە گوندێکی سەر بە پارێزگای ئیلام گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز) منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵە بە ناوی “کوورش نیروومەند”، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری “هلیلان” سەر بە پاڕێزگای ئیلام، بەهۆی بەربوونەوە و نەبوونی ناوەندی دەرمانیی بۆ چارەسەریی پزیشکی، گیانی لەدەستدا.
کوورش نیروومەند، خەڵکی گوندی “زەردەڵان”ی شاری هلیلان، سەربە پارێزگای ئیلام، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندی دەرمانیی کرماشان و بە هۆی سەختی برینەکەی لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا.
کەسێک لە بنەماڵەی “کوورش” بە هەواڵدەرییەکانی ڕاگەیاندووە کە بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانە و ناوەندی دەرمانی لە شاری “هلیلان” و بە تایبەت گوندی “زەردەلان”، برازاکەم ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی کرماشان کرا و بە وتەی پزیشکەکان بە هۆی درەنگ گەیشتنی ئەو منداڵە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و فریانەکەوتنی چارەسەریی پزیشکی” کوورش” گیانی لەدەستداوە.