ئه‌م گه‌مارۆ نوێیانه‌ی كه بڕیار بوو له لایه‌ن ئامریكاوه به‌هۆی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بخرێته سه‌ر ئه‌م وڵاته، دوا خران.
وال ستریت ژوورناڵ، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه له‌زمان كاربه‌ده‌ستانی ئامریكاوه نووسیویه‌تی سه‌ره‌ڕای دواخرانی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م گه‌مارۆیانه، واشینگتۆن به‌نیازه شێلگیرانە به‌دژی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێران بوه‌ستێته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، پاش بڕیاری ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له بابه‌ت دواكه‌وتنی جێبه‌جی كرانی ئه‌م گه‌مارۆیانه، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی كاتی دیاریكراوی جێبه‌جی كرانی ئه‌م گه‌مارۆیانه له داهاتوودا دانه‌ندراوه.
هه‌ر ئه‌م سه‌رچاوانه به “وال ستریت ژوورنال”یان ڕاگه‌یاندووه كه جێبه‌جێ كرانی گه‌مارۆ نوێیه‌كان به‌دژی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێران له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كرانی ڕێككه‌وتنامه‌ی مێژوویی ئه‌تۆمیی ڤیه‌ن كه له نێوان ئێران و زلهێزه جیهانییه‌كاندا واژۆ كرا هاوههنگیی هه‌یه.
به‌م حاڵه‌ش، جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا گوتوویه‌تی گه‌مارۆ نوێیه‌كان به‌دژی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێران، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانه‌وه نییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه كه لانی كه‌م ١٢ كاربەدەەست و شیركه‌تی سەر بە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێران كه پێوه‌ندییان به به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئەو وڵاتەوە هەیه، بەر گه‌مارۆ نوێیه‌كانی ئا‌مریكا ده‌كه‌ون.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی وال ستریت ژورنال له حاڵێكدا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌ركۆماری ئێران له به‌ره‌به‌ری ساڵی نوێی زایینی‌دا به ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامی داوای کردبوو به جیددیه‌ت و خێراییه‌كی زیاترەوە بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌كانی مووشه‌كی پێویستیی هێزه چه‌كداره‌كان هەنگاو بنێ.