چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بنکەی مووشەکییە ئاسمانییەکان و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە دەورووبەری دەمێشق کردۆتە ئامانج.
بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکان فڕۆکە شەرکەرەکانی ئیسرائیل لەکاتی هەڵفڕین بەسەر ئاسمانی لوبناندا یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی میلیشیا چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی “ئەلزبدانی” نزیک لە سنوورەکانی لوبنان و هەروەها دەورووبەری ڕۆژئاوای دەمێشقیان کردۆتە ئامانجی هێرشەکانیان.
جێی ئاماژەیە کە، هێرشەکانی چەند ڕۆژ لەمەوبەری ئیسرائیل، بۆسەر کۆگا و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی و کۆمپانیاکانی وەزارەتی بەرگری کە شوێنی مانەوەی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانە، کردبووە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی و کوژراو و برینداریشی لێ کەوتبۆوە.
هێشتا هیچ ئامارێک لە کوژراو و برینداری ئەو هێرشانە لە بەردەستدا نییە و سپای پاسدارانیش وەکوو هەمیشە بێدەنگیی هەڵبژاردووە.