چاوه‌دێرانی مافی مرۆڤی سووریه ڕایانگه‌یاندووه كه له ساڵی ٢٠١٥ی زایینی‌دا زیاتر له ٥٥ هه‌زار كه‌س له ڕه‌وتی شه‌ڕ و پێکدادانە نێوخۆیییهكانی سووریه‌دا كوژراون. هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕێكخراوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، ژمارەی قوربانییانی سووریه له ماوه‌ی ٥ ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ٢٦٠ هه‌زار كه‌س بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، چاوه‌دێرانی مافه‌كانی مرۆڤی سووریه كه مه‌قه‌ڕه‌كه‌ی له بریتانیایه، له نێو كوژراوه‌كانی ساڵی ٢٠١٥ی زاینییدا زیاتر له ٢ هه‌زارو ٥٠٠ منداڵ بەرچاو دەکەون.
ئه‌م ڕێكخراوه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌و له ماوه‌ی ٥ ساڵی ڕابردوودا پتر له ٢٦٠ هه‌زار و ٧٥٨ كه‌س كوژراون كه ٧٦ هه‌زار كه‌سیان خەڵکی مهدهنیو ناچەکدار بوون.