ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی سێشەممە٩ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ٧کۆبوونەوەی نارەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چووە و نارەزایەتییەکان پەرەدەستێنێ.
لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەە بۆ ناکارامەیی بەرپرسانی ئێرانی و بڕیارگەلی ناشارەزایانەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خویندکارانی زانکۆی پزیشکی ورمێ لە حەوشەی زانکۆی ئەو شارە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ناڕازی شارەوانی ئابادان لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی ناوەندی تەندروستی تاران، لە بەردەم بینای مەجلیس، کۆبوونەوەی کرێکارانی دەرکراوی کۆمپانیایی ڕستن و چنینی سمنان لە بەردەم سەندیکایی کرێکارانی ئەو شارە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە پشکدارانی کۆمپانیایی ماشین سازی سایپا لە بەردەم ئەو کۆمپانیایە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن زەوینەکانی یەزد لە بەردەم بینای دادگای ئەو شارە.