ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران له لێدوانێكدا بۆ ڕووزئانلاین گوتوویه‌تی بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ده‌وڵه‌تی ڕووحانیشدا هیچ نه‌گۆڕاوه.
ناوبراو ده‌ڵێ گۆڕانكارییه‌كان له ده‌وڵه‌تی ڕووحانی‌دا ئەوەندە بووە کە بۆ نموونه دیپڵۆماتهكان زیاتر له‌گه‌ڵ من قسه ده‌كه‌ن یان زانیاریی زیاتر ده‌خه‌نه به‌ر ده‌ستم، به‌ڵام ئه‌وە نابێتە هۆی ئاڵوگۆڕێكی به‌رچاو له بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا.
ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بابه‌ت سه‌فه‌ر بۆ ئێران گوتی: ئەمن به دووری دەزانم کە ئێران مل بۆ سەفەری من بۆ ئەو وڵاتە ڕاکێشێو پێم وانییه ئێران هیچ مه‌یلێكی به‌وه هه‌بێ كه ڕاپۆرتنێرێكی سه‌ربه‌خۆ بچێته نێو ئه‌م وڵاته و بیهه‌وێ ڕاپۆرتی له‌سه‌ر بنووسێ. چونكی ده‌زانێ بابەتی جۆربه‌جۆر له‌نێو خۆی وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه كه له‌م ڕاپۆرته‌دا باسیان ده‌كرێ.
ناوبراو سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی ڕێككه‌وتنی ناوكی له‌سه‌ر ڕه‌وتی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران گوتوویه‌تی ڕێككه‌وتنی ناوكی نا، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوانه‌ی كه پاش ئه‌و ڕێككه‌وتنه دێنه ئاراوه، وه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ی كه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌ڵك ده‌توانن یارمه‌تی به باشتر بوونی دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ن.