وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی عەرەبیی کەنداو بۆ کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران بەرەیەکی یەکگرتوو بەدژی ڕێژیمی ئێران پێکدەهێنن.
هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز” بڵاویکردۆتەوە، لەو دانیشتنەدا باس لە ڕێژیمی ئێران کراوە کە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات و کردەوەکانی ئەو ڕێژیمەیان هەڵسەنگاندووە کە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ناوچەکە و بڕیاریان داوە بەرەیەکی یەکگرتووی عەرەبی دژ بەو ڕێژیمە پێکبێنن.
هەرلەو پێوەندییەدا چەند ڕۆژ لەمەوبەر “ئەحمەد ئەبولغەیس” سکرتێری یەکیەتیی عەرەب لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ”ئەلئەهرام”ـی میسر وتوویەتی، ڕەفتاری ئێران و تورکیە لەسەر ئیدئۆلۆژیی ئیسلامی سیاسیی دامەزراوە و بەپێی ئەو ئیدئۆلۆژییە ئەم دوو وڵاتە لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی دەستێوەردان دەکەن.