ئەندامێکی پلە بەرزی گرووپی فەلستینیی (حەماس) لە لێداونێک بۆ کاناڵی تەلویزیۆنی ئەلعالەم: لە یەکەم چاوپێکەوتنم لەگەڵ قاسم سولەیمانی ٢٢ میلیۆن دۆلاری وەک یارمەتی پێداین
مەحموود ئەلزەهار” وەزیری دەرەوەی پێشووی فەلستین و ئەندامی گرووپی حەماس، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەویزیۆنیدا کە لە کاناڵی ئەلعالەم بڵاوکراوە، باسی لە چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ”قاسم سولەیمانی” فەرماندەی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا کرد و وتی:” ئەوە یەکەمین و ئاخرین چاوپێکەوتنم لەگەڵ ناوبراو بوو و دەڵێ لەو چاوپێکەوتنەدا مەحموود ئەحمەدینەژاد، سەرۆککۆماری ئەو کاتی کۆماری ئیسلامی بوو کە داواکارییەکانی منی قبووڵ کرد و منی بە قاسم سولەیمانی ناساند و منیش باسی دۆخی فەلستینم بۆ کرد و وتم کێشەی سەرەکیی ئێمە گرفتیی ئابوورییە و ناتوانین مووچەی کارمەندەکانمان بدەین، ئەویش بڕی ٢٢ میلیۆن دۆلاری وەک یارمەتی پێداین تاکوو بیدەین بە کارمەندان و خەڵکی فەلستین، هەر چەند داواکاریی من لە سولەیمانی لەوە زیاتر بوو بەڵام ئێمە ٩ کەس بووین و هەر ئەو بڕە پارەیە ڕێگەپێدراو بوو کە بە فڕۆکە بگوازرێتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا،هەواڵدەریی شینهووای چین ساڵی ٩٨ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی ڕۆژی قودس بەڕێوەچوو بڕی ٦٥٢ هەزار دۆلاری لە نێوان بنەماڵەکانی فەلستینی لە غەزەدا دابەش کردبوو.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەی لوبنان و ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٠٦داکە بوو بە هۆی ڕووخانی ٢٠٠هەزار خانوو لە لوبنان، قاسم سولەیمانی بەرپرسی سپای قودس لە داهاتی ئێران یارمەتییەکی کرێی ئەو دووهەزار بنەماڵەیە دابینکردووە و نەسروڵا لەو بارەوە دەڵێ: ئێمە لە راستیدا بەشێکین لە ئێران و بوودجەی حیزبوڵڵا بە تەواوەتی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دابین دەکرێ.












