هونه‌رمه‌ند به‌ختیار مه‌ریوانی له ماڵی به‌ساڵاچووانی شاری سنه‌دا کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی هه‌ینی، ١١ ی به‌فرانبار ته‌رمی هونه‌رمه‌ند هونەرمەند بەختیار مەریوانی لە گوندی “كۆڵان”ی شاری مەریوان بە خاك سپێردرا
هونەرمەند بەختیار مەریوانی، ده‌نگخۆشی ناوچه‌ی سنه‌و مه‌ریوان که ساڵانێکی زۆر به ده‌نگه خۆشهکهیو گۆرانییه‌کانی به‌زمی شادیی خه‌ڵکی ده‌ڕازانده‌وه، لە تەنیایی‌و بێكەسیدا لە ماڵی بەساڵاچووانی شاری سنە كوچی دوایی كرد‌و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک خزم‌و ئه‌ده‌بدۆستانی گوندی کۆڵان له‌و گونده ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا.