زیاتر لە ٢١ ڕۆژە “نازەنین محەممەدنەژاد”، خوێندکاری زانکۆی تەباتەبایی و چالاکی خوێندکاریی، دەسبەسەر و لە گرتنگەی سپای پاسداران لە تاران ڕاگیراوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا، “نازەنین محەممەدنەژاد” خوێندکاری کارناسیی بەشی زمانی ڕووسی زانکۆی تەباتەبایی و چالاکی خوێندکاریی پێشووی زانکۆی تاران بە تێپەڕینی زیاتر لە ٢١ ڕۆژ لە دەسبەسەکرانی لە گرتنگەی سپای پاسداراندا چارە نووسی ناڕوونە.
شایانی باسە کە نازەنین محەممەدنەژاد” ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەسبەر و بۆ بەندی ٢ی ئەلف، لە گرتنگەی سپای پاسداران لە زیندانی ئێڤین گوازراوەتەوە و ناوبراو لە کاتی دەسبەسەر کردنیەوە تا ئێستا تەنیا دوو جار توانیویەتی لە ڕێگای تەلفونەوە پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بگڕێ.