وەزارەتی پەروەردەی ڕێژیم لە کتێبەدەرسییەکانی قوتابخانە ، ناوی شاعیری ناوداری ئێران( مەولەوی) سڕییەوە.
لە هەوڵێکی دیکە بۆ سڕینەوەی ناوی ناودارانی ئێرانی لە کتێبەدەرسییەکان لە لایەن وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێرانەوە، ئەم جارە ناوی شاعیری ناوداری ئێران” مەولانا جەلالەدین” ناسراو بە مەولەوی، لە کتێبی” فارسی” پۆلی نویەم سڕییەوە و بەجێگای ناوی ئەو شاعیرە ناودارە نووسیویە”شاعیرێک”.
سڕینەوەی وێنە نەتەوەییەکان و مێژووییەکان ، شێواندنی چیرۆکەکان و سڕینەوەی شێعری شاعیرانی ناودار وەکوو نیما یوشیج، ئەخەوان سالێس و هووشەنگ ئێبتیهاج و سڕینەوەی وێنەی کچان لە ڕووپەڕی کتێبە دەرسییەکان و ئەم جارەش سڕینەوەی ناوی شاعیری ناودار”مەولەوی” لە لایەن وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئێرانەوە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی خەڵک و هوگرانی ئەدەب و هونەر بۆتەوە.