شۆفێر پاسەکانی نێوشاری ورمێ لە بەر دەرگای مەجلیسی ڕیژیم لە تاران کۆبوونەوە و داوای پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانیان کرد.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی شەممە ٢٧ی سەرماوەز، بەشێک لە شۆفێر پاسەکانی نێوشاری ورمێ، بە نیشاندانی ناڕەزایەتی لە هەمبەر کەمیی داهات و بێبەشبوون لە مافی بیمە و وادە وبەڵێنیی درۆی کاربەدەستانی ناوەندی ئوتووبووسڕانی، کە جەژنانە و مووچەی دواکەوتووەکانیان پێنەدراوە، دەستیان لە کار کێشابۆوە و بە ماوەی ١٢ ڕۆژ درێژەی هەبوو بەڵام لە لایەن کاربەدەستانی پێوەندیدارەوە هیچ ولامێکیان وەرنەگرتبوو و دوای ئەو ١٢ ڕۆژە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە بەر دەرگای مەجلیسی ڕێژیم لە شاری تاران کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە شارەداری ورمێ ڕایگەیاندبوو کە نازانم بۆچی بەشێک لە شۆفێرەکانی نێو شاری ورمێ دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.
شایانی باسە کە لە شاری ورمێ ٢٩٠ پاسی نێوشار لەلایەن بەشی تایبەت و ٤٩ پاس لەلایەن بەشی حکوومەتییەوە بەڕێوە دەچن.