سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران چەکوچۆڵ و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیی ڕەوانەی عێراق دەکا.
ڕۆژنامەی کوەیتیی”ئەلقەبەس”: سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران چەکوچۆڵێکی زۆر و کەرستەی تایبەتی سەربازیی ڕەوانەی عێراق کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی کوەیتیی”ئەلقەبەس” و بە پشت بەستن بە سەرچاوەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاند کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لەم ڕۆژانەدا مووشەکی کورت مەودا و کەرەستەی تایبەتی سەربازیی ڕەوانەی عێراق کردووە.
لەدرێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، جیاواز لە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی، مووشەکگەلێکی نزیکمەودای بە ناوی”ئارە ش” ڕەوانەی عێراق کردووە.
لەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژە بەوەیکە مووشەکەکانی “ئارەش” تایبەتە بە هێزە دەریاییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە زۆر بە توندی پارێزگارییان لێوە دەکرێ و نێردراونەتە پارێزگاکانی باشووری عێراق.
جێگای ئاماژەیە کە کەرەستە سەربازییەکان سەرەتا لە تارانەوە ڕەوانەی پادگانی”کەوسەر” لە ڕۆژاوای ئەهواز و دواتر لە سنووری شەلەمچەوە ڕەوانەی پارێزگاکانی باشووری عێراق کراوە.
لە کاتێکدا ئەم کەرەستە سەربازییانە لە ناوەندەکانی ژێر دەسەڵاتی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران پارێزگاری لێدەکرێ، بەڵام سپای قودسی ڕێژیمی ئێران بە تایبەتی ئەرکی پاراستنی ئەو کەرەستە سەربازییانەی لە ئەستۆ دایە.