پۆلێک له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان چه‌ند هاووڵاتییه‌کی باشووری کوردستانیان له به‌فرو به‌سته‌ڵه‌ک ڕزگار کرد.
شەوی پینج شەممە لەسەر ھەێنی، ١١ ی به‌فرانبار ٥ که‌سی خه‌ڵکی باشوری کوردستان که بۆ ڕاو چوبوونه لای سنوور‌و لای گۆندە ژوور لە نێو بەفردا مابوونه‌وه، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی حیزبه‌وه ڕزگار کران.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی هه‌ڵگوردی حیزبی دێموکڕات ھێزەکانی سه‌رسنووری حیزب کاتژمێر ٢ی بەرەبەیان بە ھانای ئه‌و ٥ که‌سه‌وه چوون که له نێو به‌فرو باڕندا گیریان خواردبوو و دوای ڕزگارکردن‌و خزمهتو پێڕاگه‌یشتنیان لە مقەری سنووریی حدک، تەحویلی بنەماڵەکانیان دران.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ٥ که‌سه وێڕای سپاس و پێزانینیان بۆ پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، بوون‌و مانه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان له‌و ناوچه‌یه به گرینگ‌و جێی بایه‌خ ناوبرد که توانیویه‌تی متمانه‌و دڵنیایی به خه‌ڵکی ناوچه‌که بدا.