بەرپرسانی ئاسایشی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوەی شاری نەشڤییڵ لە ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو تەقینەوەیە خۆتەقاندنەوە و هەوڵدان بۆ خۆکوژیی بووبێ، “سی ئێن ئێن” لە دوایین هەواڵی خۆیدا لە زاری بەرپرسانی ئەمنییەتی شاری نەشڤییل بڵاویکردەوە کە ئەو تەقینەوەیە هەوڵی خۆکوژیی و خۆتەقاندنەوە بووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بۆ هەواڵدەریی “سیبیئیس” وتی: کە ئانتۆنی کویین وارنێر، شارۆمەندی تەمەن ٦٣ ساڵە دانیشتووی نەشڤییل، یەکێک لە گومانلێکراوانی ئەو ڕووداوەیە لە ڕۆژی کریسمەسدا، و هەواڵدەریی “ئاسۆشەیتێدپرێس” ئاماژەی بەوەکرد کە ماڵی کەسی گومانلێکراویان پشکنیوە و ئەگەری ئەوەش هەیە کە کەسی گومانلێکراو لەگەڵ تەقینەوەدا گیانی لە دەستدابێ و دەبێ بۆ تەرمی کوژراوەکە تاقیکردنەوەی “دی ئێن ئەی” ئەنجام بدرێ.