مێهدی وەلیپوور بەرپرسی ڕێکخراوی فریاکەوتنی مانگی سوور، ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕنووی بەفری بەرزاییەکانی باکووری تارانی بۆ ١٠کەس پشتڕاست کردەوە و وتی: تا ئێستا تەرمی ٩کەس لە بەرزاییەکان دۆزراوەتەوە و یەک کەسی دیکەش لە بەرکەوتوانی ڕنووی بەفر، دوای ئەوەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەرپرسی ڕێکخراوی فریاکەوتنی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە چالاکییەکانی فریاکەوتن بەیانی ڕۆژی یەکشەممە دەس پێدەکاتەوە و هیوای خواست کە ئەو کەسانەی کە دیارنەماون بە زووترین کات و بە زیندوویی بدۆزرێنەوە.
شایانی باسە کە کاربەدەستانی ڕێژیمی تاران لە ترسی سەرهەڵدانی خۆپێشاندەران کە ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە مانگی بەفرانباردا لە سەرانسەری ئێران خەڵکی ئێران بەدژی ڕێژیم خۆپێساندانیان کرد و ڕیژیم لە ساڵوەگەڕی ئەو خۆپێشاندانانەدا ترسی سەرهەڵدانی خەڵک و ناڕەزایەتیی لێنشتبوو ، بە تەواوەتی هێڵی ئینتێرنێت و هێڵی تەلەفونی داختستبووکە بە وتەی کارناسانی سیاسیی یەکێک لە هۆکارەکانی گیان لەدەستدانی ئەو ١٠کەسە نەبوونی شەپۆلی پەیوەندی گرتن بووە، وەکوو پەیوەندی تەلەفوونی و ئینتێرنێت کە لەو ڕۆژەدا ڕێژیمی ئێران تەواوی هێڵەکانی پەیوەندی گرتن و لەوانە” جی پی ئێس”ی تایبەت بە شاخەوانەکان کە لە هەندێ ناوچە پچرابوو.