عەبدولحەمید میربەلووچ زێهی، بەندکراوی سیاسیی بەلووچ لە بەندیخانەی زاهێدان لە سێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ” عەبدولحەمید میر بەلووچ” بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی زاهێدان لە سێدارە درا و جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە پارێزەرەکەی دەڵێ: پەروەندەی ناوبراومان بۆ پێداچوونەوە داوەتە دەزگای قەزایی.
هەواڵدەرییەکانی سەر بە دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ناوبراو دەڵێن: عەبدولحەمید ساڵی ٩٤ی هەتاوی، تەقەی لە بەرپرسێکی سپای پاسداران کردووە و کوشتوویە.
جێگای ئاماژەیە کە “عەبدولحەمید میر بەلووچ” لە ساڵی ٩٤ی هەتاوی بە تۆمەتی هەوڵدان بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و شەڕی چەکداریی دژی ، سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپا.
شایانی باسە کە لەسێدارەدانی ناوبراو لە کاتێکدابوو کە پارێزەرەکەی داوای پێداچوونەوەی پەروەندەکەی کردبوو.