پۆلیسی ئیتالیا دەستی بەسەر ١٥تۆن ماددەی هۆشبەردا گرت کە حیزبوڵای لوبنان لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی ئورووپای کردبوو.
پۆلیسی ئیتالیا ڕایگەیاند کە، ١٥تۆن ماددەی هۆشبەری “ئامفتامین” کە لە هاوینی ئەمسالەوە ڕاگیراوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو ١٥تۆن ماددە هۆشبەرە پێوەندی بە حیزبوڵای لوبنانەوە هەیە.
حیزبوڵای لوبنان کە سەربە ڕێژیمی ئێرانە بارهەڵگرێکی ١٥تۆنی کە ماددەی هۆشبەری “ئامفتامین”ی تێدا بووە و نرخی ئەو ١٥تۆنە نزیکەی ١میلیارد دۆلارە کە لە ڕێگەی سووریەوە گەیاندۆتە ئیتالیا و بە گەورەترین بارهەڵگری ماددەی هۆشبەر لە جیهاندا هەژمار کراوە کە لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە.